MENY
Eskilstuna kommun

کوردی سۆرانی


زانیاری بۆ دانیشتووانی ناوچه‌ی Årby

سهردانی ماڵ

سڵاو!

له‌ ماوه‌ی ئه‌و مانگانه‌ی که‌ دێن ئێمه‌ له‌ لایه‌ن كارگێڕی ئاگركوژاندنه‌وه‌‏ سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ین که‌ له‌ ئه‌پارتمان‏ ده‌ژین له‌ Årby. ئێمه‌ زۆرمان پێخۆشه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک یان هه‌موو گه‌وره‌ساڵانی بنه‌ماڵه‌که‌ قسه‌ بکه‌ین له‌باره‌ی پاراستن دژ ئاگر. سه‌ردانه‌که‌ ‏نێزیكه‌ی ۳ تا ۵ ‏خوله‌كی پێده‌چێت، و ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌که‌ین بۆ زیاترکردنی زانیاری ئێوه‌ له‌باره‌ی پارێزه‌ی دژ ئاگر.

ئێمه‌ دوو که‌سین له‌ لایه‌ن ‏كارگێڕی ئاگركوژاندنه‌وه‌ که‌ سه‌ردانی ئێوه‌ ده‌که‌ین و ئێمه‌ هه‌میشه‌ هه‌وێ نیشان ده‌ده‌ین. له‌ وێنه‌که‌ی خواره‌وه‌ ئێوه‌ ده‌بینن ئێمه‌ چ جلكوبه‌رگێکمان له‌به‌ر دایه‌ له‌ کاتێک ‏ته‌قه‌ له‌ ده‌رگای ئێوه‌ ده‌ده‌ین. ئێمه‌ قهد هیچ شتێک نافرۆشین و ئێمه‌ پێویست ناکات بێینه‌ نێو ‏ئه‌پارتمانه‌که‌ی ئێوه‌.

له‌ ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت زانیاری به‌ ئێوه‌ بده‌ین له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ که‌ ئێوه‌ چۆن ده‌توانن خۆتان بپارێزن له‌ دژ ئاگر. ئێمه‌ به‌ باس کردن و به‌ نووسراوه‌ زانیاریتان پێده‌ده‌ین. زانیاریه‌ نووسراوه‌که‌ به‌ چه‌ندین زمان چاپ کراوه‌. ئێمه‌ هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت بزانین ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئاگاداریكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌‏تان له‌سه‌ر میچدا هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ده‌زانن چۆن تاقی ده‌که‌نه‌وه‌.

ئێمه‌ یه‌کتر ده‌بینین!

‏كارگێڕی ئاگركوژاندنه‌وه‌‏ له‌ شاری ئێسکیلستوونا

 

Hjälpte informationen på den här sidan dig?

Tack för ditt svar!

Du har nu hjälpt oss att förbättra eskilstuna.se.

Kontakt

Räddningstjänsten
Öppettider

Måndag-fredag 8.00-16.00

Kontakt

016-710 74 00
Skicka e-post
016-14 50 45